دێولان / دەستبەسەر کرانی شارۆمەندێکی کورد پاش بانگ کران بۆ ئیدارەی ئیتڵاعات

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : رۆژی پێنج شەممە “٢٩ی پووشپەڕی ١٤٠٣” شارۆمەندێکی کورد پاش بانگ کران بۆ ئیدارەی ئیتڵاعاتی دێولان دەستبەسەر کراوە و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە .

هاوکارانی هانا ناسنامەی ئەم شارۆمەندەیان "مەهیار کەرەمی" خەڵکی ئاوایی "قوریچیا"ی سەر بە دێولان ڕاگەیاندووە .
تا ساتی بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵە هیچ زانیاریەک سەبارەت بە هۆکاری دەستبەسەر کران و شوێنی ڕاگیرانی ئەم شارۆمەندە بەردەست نیە .

RELATED ARTICLES

Most Popular