هانا: ڕۆژی یەکشەممە “١٤ی مەی ٢٠٢٣” هاووڵاتییەکی خەڵکی دێولان بەبێ بڕیاری دادگا لەلایەن هێزەکانی حکوومەتەوە دەستبەسەر کرا.
هاوکارانی هانا ناوی ئەم هاووڵاتییەیان "ئارمان نەسرپوور" ٢٧ ساڵە و کوڕی عەبدوڵڵاو خەڵکی دێولان ڕاگەیاندووە.
بە پشتبەستن بەم ڕاپۆرتە؛ ناوبراو بەبێ بەڵگەی یاسای دادگا دەستبەسەر و بۆ لێپرسینەوە بۆ گرتوخانەی ئیتلاعاتی دێولان گواسترایەوە.
ئارمان نەسرپوور لە کاتی بزووتنەوەی شۆڕشی #ژینا بە تەقەی هێزەکانی حکومەت بریندار بوو.
