هانا: لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، سێ هاووڵاتی بە ناوەکانی”نەوید سۆڵتانیان”١٩ ساڵە،”زانا ئەحمەدی” کوڕی ساڵح خەڵکی دێولان و”فەرید ڕۆستەمی”کوڕی ئەنوەر خەڵکی ئاوای قوروچای دێولان، لە لایەن هێزە سەرکوتگەرەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرانەوە .
تا ساتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە زانیاری لەسەر چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی ئەو هاووڵاتیانە لەبەردەستدا نییە.
