هانا: ڕۆژی پێنجشەممە”۱۷ی نڤەمبڕی۲۰۲۲” دوو هاووڵاتی بە ناوەکانی “ئاراش محەممەدی و جەمیل ناسرئابادی” خەڵکی بوڵبان ئاوای سەر بە دێولان، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرانەوە.
هەروەها لە پێوەندی لەگەڵ ئەم ڕاپۆرتەدا؛ لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا هاووڵاتییەکی دیکە بە ناوی “ئەنسار ڕەحیمی” خەڵکی دێولان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە.
تا بڵاوبوونەوەی ئەم ڕاپۆرتە زانیاری لەسەر چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی ئەم هاووڵاتیانە لەبەردەستدا نییە.
