هانا: ڕۆژی یەکشەممە” ٢٧ی نڤامبڕی٢٠٢٢”، هاووڵاتییەک بە ناوی”سۆران حسەین پەناهی” خەڵک قوروچای دێولان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا.
بە پێی ئەو ڕاپۆرتانەی دەستمان کەوتووە؛ ناوبراو لە کاتی گەڕانەوەی لە سنە بۆ قوروچایی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.
هەروەها لە پێوەندی لەگەڵ ئەم ڕاپۆرتەدا؛ ڕۆژی دووشەممە” ٢١ی نڤامبری ٢٠٢٢”هاووڵاتییەکی دیکە بە ناوی “ئەرسلان حسەین پەناهی” خەڵکی گوندی قوروچای سر بە دێولان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.
تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووس و شوێنی دەستبەسەرکردنی ئەو هاووڵاتیانە لە بەردەستدانییە.
