هانا: ڕۆژی یەکشەممە”٢٠ی نڤامبڕی٢٠٢٢”دوو هاووڵاتی بە ناوەکانی “شەهرام مەنسووری و عەلی جەوانمەردی” خەڵکی دێولان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرانەوە.
هەروەها، لە پێوەندی لەگەڵ ئەم ڕاپۆرتە، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، ٦ هاووڵاتیی دیکە بە ناوەکانی “فەردین حەمیدی، یاسین فەتحی، عەلی محەممەد حسەین پەناهی، کامەران فەتحی، ئومێد براخاسی و محەممەد قادری” لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و گواستراونەتەوە بۆ شوێنێکی نادیارە.
تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی ئەو هاووڵاتیانە لەبەردەستدا نییە.
