هانا: رۆژی پێنجشەممە ٧ی رەزبەری ١٤٠١، شارۆمەندێکی کورد بە ناوی فەردین فەتحی خەڵکی دێولان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی حکومەتی ئیسلامی ئێرانەوە بێ بەڵگەی یاسایی و سەرەڕۆیانە لە شوێنی کارەکەی قۆڵبەست و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە.
شایانی باسە تا کاتی ئامادە کردنی ئەم راپۆرتە هیچ زانیارییەک لە سەر چارەنووس و شوێنی بەندکرانی فەردین فەتحی لەبەردەستدا نییە.
