بە پێی ڕاپۆرتی هاوکارانی هانا : ڕۆژی هەینی “١١ی جۆزەردانی ١٤٠٣” شارۆمەندێک خەڵکی دێهلۆران بە ناوی “حەمیدرەزا ئاروانە” تەمەن ١٧ ساڵ لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە .
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار ؛ ئەم شارۆمەندە بە بێ پێدانی بەڵگەی یاسایی لە ماڵەکەی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە .
سەرچاوەکە لە درێژەدا زیادی کرد ، ناوبراو بە تۆمەتی "پڕوپاگەندە لە دژی حکومەت" دەستبەسەر کراوە .