دێهلۆران : کیانووش چراغی لە لایەن هێزە ئەمنیەتیەکانەوە دەستبەسەر کرا

هانا : شەوی سێشەممە “3ی ئۆکتۆبری 2023” کیانووش چراغی تەمەن 43 ساڵ کارمەندی پێشوویی ئیدارەی ئاسایشی کۆمەڵایەتی و خەڵکی دێهلۆران ، لەلایەن هێزە ئەمنیەتیەکانەوە دەستبەسەر کرا

 

بە پێی ئەو راپۆرتانەی گەیشتونەتە دەستمان؛ ناوبراو بەبە حوکمی دادگا لە ماڵەکەی خۆی لە لایەن هێزە ئەمنیەتیەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە .

 

 

کیانوش چراغی پشتریش لە رێکەوتی "27ی سێپتێمبری 2023" دەستبەسەر کرا و پاشان چەن رۆژێک ئازاد کرابوو .

RELATED ARTICLES

Most Popular