دێزفول؛ مەترسی لەسێدارەدانی زیندانییەک

هانا: بەپێی ڕاپۆرتی ناوەندی مافی مرۆڤی ئێران، بەندکراوێک مەحکوم بە سزای لەسێدارەدان بە ناوی “مەهدی کشوەری” خەڵکی دێزفول، لە مترسی لەسێدارەداندایە.

بەپێی بەڵگەی داواکاری سیستمی قەزایی کۆماری ئیسلامیی لە ئەندیمێشک، بەرە بیانی ڕۆژی دووشەممە ٢٦ی دیسەمبری٢٠٢٢، حوکمی لەسێدارەدانی مەهدی کشوەری لە زیندانی ناوەندیی دێزفول جێبەجێ دەکرێت.

پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت, کە ئەم هاووڵاتییە پێشتر بە تۆمەتی "دزی بە,بەکارهێنانی چەک  و هەڵگرتنی چەکی ڕاو" لەلایەن سیستمی قەزایی کۆماری ئیسلامییەوە دەستبەسەر و حوکمی لەسێدارەدانی بەسەردا سەپاوە.

RELATED ARTICLES

Most Popular