دیواندەرە : کامران دەست باز لە لایەن دامودەزگا حکومیەکانەوە دەستبەسەر کرا

بە پێی راپۆرتی هاوکارانی رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا لە شاری دیواندەرە : شارۆمەندێک بە ناوی کامران دەست باز لە لایەن دامودەزگا حکومیەکانەوە دەستبەسەر کراوە .

بە پێی ئەم راپۆرتە رۆژی هەینی "22ی سێپتێمبێری 2023" کامران دەست باز راهێنەری فۆتساڵ و خەڵکی دیواندەرە ، لە لایەن هێزە کانی یەگانی تایبەت و هێزە جلوبەرگ مەدەنی و دەمامک دارەکان ، لە یەکێک لە شەقامەکانی ئەم شارە دەستبەسەر کراوە و گواستراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار .

تا کاتی بڵاو کردنەوەی ئەم هەواڵە زانیاریەک لەسەر هۆکاری دەستبەسەر کردن و تۆمەتە وەپاڵدراوەکانی سەر ئەم شارۆمەندە لە دەستدا نیە .

RELATED ARTICLES

Most Popular