دیواندەرە/ ڕفاندنی هاووڵاتییەک لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

هانا؛ ڕۆژی یەکشەممە ٢٧ی ئازەری ١٤٠١، هاووڵاتییەک بە ناوی “ئیقبال (فواد) خودامورادی” ٤٠ ساڵە خێزاندار و باوکی دوو منداڵ، خەڵکی سنە و دانیشتووی دیواندەرە، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا.

پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە ناوبراو, بە تۆمەتی بەشداریکردن لە ناڕەزایەتییەکان و هاوپشتی لەگەڵ مانگرتنەکان و داخستنی دوکانە تایبەتەکەی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە ڕفێنراوە وگواستراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

تا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم ڕاپۆرتە، هیچ هەواڵێک لە سەر ناوبراو لەبەردەستدا نییە.

RELATED ARTICLES

Most Popular