هانا: رۆژی دووشەممە ٢٨ی خرمانانی ١٤٠١، شارۆمەندێکی کورد بە ناوی موئمین قوڕەیشی تەمەن ٢٦ ساڵ و کوڕی تاهیر و خەڵکی دیواندەرە لە کاتی خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی خەڵک دژی کوشتنی ژینا ئەمینی لەلایەن هیزە چەکدارەکانی حکومەتی ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەسەر کراوە.
جێگای ئاماژەیە هێزە ئەمنییەکانی بێ بەڵگەی یاسایی و سەرەڕۆیانە ئەو شارۆمەندەیان دەستبەسەر کردووە.
تا کاتی ئامادە کردنی ئەم راپۆرتە، زانیاری لە سەر چارەنووس و شوێنی بەندکرانی موئمین قوڕەیشی لەدەستدا نییە.
شایانی باسە کۆبوونەوەی هێمنانەی ناڕەزایەتی خەڵک بە کوشتنی ژینا ئەمینی, لەلایەن هێزەکانی حکومەتی ئیسلامی ئیرانەوە بە شێوەی توندوتیژانە وەڵامی دراوەتەوە و ژمارەیەکی زۆر خەڵکی خۆپیشاندەر و ناڕازی لە شارە جواروجۆرەکانی kوژراو، بریندار و دەستبەسەر کراون.