بە پێی ئەو راپۆرتانەی گەیشتوونەتە دەست رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : سەر لە بەیانی رۆژی یەک شەمە “1ی ئوکتۆبەری 2023” فەرزاد شیری خەڵکی دیواندەرە ، سەرلەنوێ لە لایەن هێزە ئەمنیەکانەوە دەستبەسەر کراوە و گواستراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار .
بە پێی راپۆرتی گەیشتوو ; هێزە ئەمنیەکان بەبێ حوکمی دادگا هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی ئەم شارۆمەندە و دەستبەسەریان کردووە .
شایانی باسە ناوبراو ، پێشتر لە رێکەوتی "13ی سێپتێمبێری 2023" دەستبەسەر و پاش حەفتەیک بە دانانی بارمتە ئازاد کرابوو .
