بە پێی راپۆرتی هاوکارانی هانا : لە درێژەی بەردەوامی شەپۆلی دەستبەسەر کردنەکان لە کوردستان شارۆمەندێک بە ناوی ئیسماعیل بەرخۆرداری کوری نەسروڵڵا و خەڵکی دیواندەرە لە لایەن هێزەکانی حکومەتەوە دەستبەسەر کراوە
بە وتەی سەرچاوەیکی ئاگادار ؛ ناوبراو بە تەکسی و لە نێوان شارەکانی دیواندەرە بۆ سنە کار دەکات کە ئەمڕۆ دووشەممە ١١ی سپتامبەری ٢٠٢٣ لە لایەن هێزەکانی حکومەتەوە لە شاری سنە دەستبەسەر کراوە
ناوبراو تەمەنی ٣٢ ساڵە ، خێزاندارە و باوکی دوو مناڵە
تا کاتی بڵاو کردنەوەی ئەم هەواڵە زانیارییەک سەبارەت بە چارەنووس و تۆمەتە وەپاڵدراوەکانی ئەم شارۆمەندە لە ئارادا نییە