بە پێی راپۆرتی هاوکارانی رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : زیاتر لە 21 رۆژ تێپەڕ دەبێ بەسەر دەستبەسەر کرانی شارۆمەندێک بە ناوی “عەلاالدین فەتحی” لە لایەن هێزە ئەمنیەکانەوە بەڵام تا ئێستا هیچ جۆرە زانیاریەک سەبارەت بە دۆخ و شوێنی راگرتنی بەردەست نیە .
عەلاالدین فەتحی لە کەسە نزیکەکانی گیانبەختکردوو حەبیوڵڵا فەتحی ، رۆژی چوار شەممە "20ی سێپتێمبری 2023" لە لایەن هێزە جلوبەرگ مەدەنیەکانەوە دەستبەسەر کرابوو .