دیواندەرە : شارۆمەدێک لە لایەن دامودەزگا حکومیەکانەوە دەستبەسەر کرا

بە پێی ئەو راپۆرتانەی بۆ رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا نێردراون : شەوی چوارشەممە “٢٧ی سێپتێمبێری ٢٠٢٣” شارۆمەندێک بە ناوی ” سەید بەهادین حسێنی” خەڵکی ئاوای کەس نەزان سەر بە شاری دیواندەرە ، لە لایەن دامودەزگا ئەمنیەتیەکانەوە دەستبەسەر کرا و گواسترایەوە بۆ شوێنێکی نادیار .

سەرچاوەیکی ئاگادار لە درێژەی وتووێژی لەگەڵ هانا رایگەیاند ؛ دامودەزگا ئەمنیەکان کاژێر ١:٣٠ خولەکی نیوەشەو بە سێ ئۆتۆمبێل  لە جۆری بیجۆ پارس ، هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی عاقای حسێنی و بە لێدان و بەکار هێنانی تووندوتیژی دەستبەسەریان کردووە .

ئەم سەرچاوەیە لە درێژەدا رایگەیاند ؛ لە کاتی دەستبەسەر کردنی سەید بەهادین حسێنی ، هێزەکان بەو پەری تووندوتیژیەوە لە هاوسەر و مناڵەکانشیان داوە و بێرێزیان پێ کردوون .

تا ساتی بڵاو کردنەوەی ئەم هەواڵە زانیاریەک سەبارەت بە چارەنووس و شوێنی راگرتنی ئەم شارۆمەندە بەردەست نیە ،

RELATED ARTICLES

Most Popular