بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : لە ڕۆژانی ڕابردوو مەسعود رەزایی شارۆمەندی کوردی خەڵکی دیواندەرە ، بە مەبەستی جێبەجێ کرانی سزای شەش مانگ بەندکرانی دەستبەسەر و بۆ بەندیخانەی ئەم شارە ڕاگوێزراوە .
مەسعود رەزایی پێشتر لە رێکەوتی "١٤ی سەرماوەزی ١٤٠٢" لە کاتی شۆڕشی ژینا دەستبەسەر و پاش دوو مانگ بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی تا کۆتایی قۆناخەکانی دادڕەسی ئازاد کرابوو .
مەسعود رەزایی خێزاندارە منداڵێکی کەم ئەندامی هەیە .