دیواندەرە / دەستبەسەر کرانی چالاکێکی مەدەنی کورد لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

بە پێی ڕاپۆرتی هاوکارانی هانا : سەرلەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە “١٨ی خەرمانانی ١٤٠٣” چالاکێکی مەدەنی کورد بە ناوی “فواد مورادی” تەمەن ٣٧ ساڵ و خەڵکی ئاوایی “کێلەکەوە”ی دیواندەرە ، لە لایەن هێزەکانی ئیتڵاعاتی سوپاوە دەستبەسەر کراوە .

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار ؛ هێزەکانی ئیتڵاعاتی سوپا بەبێ پێدانی حوکمی دادگا هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی باوکی ئەم شارۆمەندە و پاش پشکنینی ماڵەکە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕایانگواستووە .
تا ساتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە سەبارەت بە هۆکاری دەستبەسەر کران و تۆمەتەوەپاڵدراوەکان دژی ئەم شارۆمەندە هیچ زانیاریەک بەردەست نیە .

RELATED ARTICLES

Most Popular