دیواندەرە / دەستبەسەر کرانی میلاد پیرانی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

بە پێی ڕاپۆرتی هاوکارانی هانا : ڕۆژی چوارشەممە “٢١ی خەرمانانی ١٤٠٣” شارۆمەندێک بە ناوی “میلاد پیرانی” تەمەن ٣٢ ساڵ ، باوکی منداڵێک و خەڵکی ئاوایی “قەڵاکۆن”ی دیواندەرە ، بەبێ پێدانی حوکمی دادگا لە ماڵەکەی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە .

تا ساتی بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵە زانیاری سەبارەت بە هۆکاری دەستبەسەر کران و شوێنی ڕاگیرانی ئەم شارۆمەندە بەردەست نیە .

لەگەڵ دەستبەسەر کرانی ئەم شارۆمەندە لە ماوەی یەک هەفتەی ڕابردوودا تا ئێستا لانیکەم شەش شارۆمەندی خەڵکی دیواندەرە لە لایەن دامودەزگا ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون و زانیاریەکانیان لە لایەن رێکخراوی مافی مرۆڤی هاناوە بڵاو کراوەتەوە .

RELATED ARTICLES

Most Popular