دیواندەرە / دەستبەسەر کرانی مزەفەر دارایی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

بە پێی ڕاپۆرتی هاوکارانی هانا : ڕۆژی یەکشەممە “١٨ی خەرمانانی ١٤٠٣” نزیکەی کاژێر ١١ی بەیانی شارۆمەندێکی کورد بە ناوی “مزەفەر دارایی” لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە .

بە وتەی سەرچاوەیەک ؛ هێزەکانی ئیتڵاعاتی سوپا بەبێ پێدانی حوکمی دادگا هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی ئەم شارۆمەندە و پاش پشکنینی ماڵەکەی دەستبەسەریان کردووە و بۆ شوێنێکی نادیاریان بردووە .
تا ساتی بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵە هیچ زانیاریەک سەبارەت بە تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ئەم چالاکە مەدەنیە و شوێنی ڕاگرتنی بەردەست نیە .

لەگەڵ دەستبەسەر کرانی ئەم شارۆمەندە ، ڕۆژی یەکشەممە ١٨ی خەرمانانی ١٤٠٣ لانیکەم پێنج شارۆمەندی خەڵکی دیواندەرە لە لایەن دامودەزگا ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیەوە دەستبەسەر کراون کە زانیاریەکانیان لە لایەن رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا بڵاو کراوەتەوە .

RELATED ARTICLES

Most Popular