هاوکارانی رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا لە شاری دیواندەرە هەواڵی دەستبەسەر کرانی شارۆمەندێکیان لە لایەن ئیدارەی ئیتڵاعاتەوە پێ ڕاگەیاندین .
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو ، ڕۆژی سێشەممە "١٠ی ڕێبەندانی ١٤٠٢" شارۆمەندێک بە ناوی "رادمان سلێمانی" کوڕی حامد و خەڵکی دیواندەرە ، لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتڵاعاتەوە دەستبەسەر کراوە و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە .
تا ساتی بڵاو کردنەوەی ئەم هەواڵە لە تۆمەتە وەپاڵدراوەن لە دژی ئەم شارۆمەندە و شوێنی ڕاگرتنی زانیاریەک بەردەست نیە .