بە پێی ڕاپۆرتی هاوکارانی هانا : ئەمڕۆ دووشەممە “٢٦ خەرمانانی ١٤٠٣” شارۆمەندێک بە ناوی ئارمان نۆشادی کوڕی سدێق و خەڵکی دیواندەرە ، لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتڵاعاتەوە بەبێ پێدانی بەڵگەی یاسایی لە ماڵی باوکی دەستبەسەر کراوە .
تا ساتی ئامادە کرانی ئەم ڕاپۆرتە هیچ زانیاریەک سەبارەت هۆکاری دەستبەسەر کران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ئەم شارۆمەندە بەردەست نیە .