دیواندەرە/ دەستبەسەرکران و نەزانینی چارەنووسی هاووڵاتییەک لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعات

هانا: لە درێژەی دەستبەسەرکرانەکانی ئەم دواییەی کوردستان، ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە”٧ی دیسەمبری٢٠٢٢”هاووڵاتییەک بە ناوی”رامیار ورمزیار”٣٠ ساڵە، کوڕی ئیسماعیل و خەڵکی دیواندەرە، لەلایەن هێزە کانی ئیتلاعاتی ئیران دەستبەسەر کرا .
بەگوێرەی زانیارییەکان، ناوبراو لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتەوە لەبەردەم ماڵەکەی خۆی دەستبەسەرو و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.
پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە ڕامیار ورمزیار لە ماوەی دەستبەسەرکردنیدا تەنیا یەک پەیوەندی تەلەفۆنی لەگەڵ بنەماڵەکەیدا هەبووە.

دوای تێپەڕبوونی زیاتر لە دوو هەفتە بەسەر دەستبەسەرکرانی ناوبراو، هەوڵی بنەماڵەکەی بۆ زانینی چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی منداڵەکەیان سەرکەوتوو نەبووە.
 

RELATED ARTICLES

Most Popular