دیواندەرە ؛ دوو شارۆمەند لە لایەن دامەزراوە حکومیەکانەوە دەستبەسەر کران

هاوکارانی رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا لە شاری دیواندەرە رایانگەیاند ؛ دوو شارۆمەند بە ناوەکانی ئیدریس دروستکار و فەرزاد شیری لە لایەن دامەزراوە حکومیەکانەوە دەستبەسەر کراون .

بە پێی ئەو راپۆرتانەی گەیشتوونەتە دەستمان ؛ ئەم دوو شارۆمەندە ئەمرۆ پێنج شەممە "١٣ی سپتامبەری ٢٠٢٣" بە بێ پێدانی بەڵگەی یاسای لە لایەن هێزەکانی حکومەتەوە بە تووندوتیژی دەستبەسەر کراون و گواستراونەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار 

تا ساتی بڵاو کردنەوەی ئەم هەواڵە زانیاریەک سەبارەت بە چارەنووس و شوێنی راگرتنی ئەم شارۆمەندانە لە ئارادا نیە   

RELATED ARTICLES

Most Popular