دیواندەرە : دوو شارۆمەند لە لایەن دامودەزگا حکومیەکانەوە  دەستبەسەر کران

بە پێی راپۆرتی هاوکاری رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا لە شاری دیواندەرە : دوو شارۆمەند بە ناوەکانی “عەلاالدین فەتحی و ئاکۆ ئەفراسیاوی” لە لایەن دامودەزگا حکومیەکانەوە دەستبەسەر کراون .

بە پێی ئەو راپۆرتانەی گەیشتوونەتە دەستمان ؛ رۆژی چوارشەممە "٢٠ی سپتامبری ٢٠٢٣" عەلاالدین فەتحی لە کەسە نزیکەکانی "حەبیبوڵڵافەتحی" لە لایەن هێزە جلوبەرگ مەدەنیەکانەوە دەستبەسەر کراوە و گواستراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار .
هەروەها لە هەمان رۆژدا ژمارەیکی زۆر لە هێزەکانی ئیدارەی ئیتڵاعات بەبێ بەڵگەی دادگا هێرشیان کردووتە سەر ماڵی "ئاکۆ ئەفراسیاوی" و بە بەکار هێنانی تووندوتیژی دەستبەسەریان کردووە و گواستوویانەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار .

تا ئێستا هۆکاری دەستبەسەر کردن وتۆمەتە وەپاڵدراوەکان بۆ سەر ئەم دوو شارۆمەندە لەدەستدا نیە .
 

RELATED ARTICLES

Most Popular