دیواندەرە ؛ ئەرسەلان دیوارگەر پاش بانگێشتی بۆ ئیدارەی ئیتڵاعات چارەنووسی نادیارە

بە پێی راپۆرتی هاوکارانی هانا : زیاتر لە 14 رۆژ لە دەستبەسەر کرانی ئەرسەلان دیوارگەر شارۆمەندی خەڵکی دیواندەرە و دانیشتووی سنە تێدەپەڕێت بەڵام تا ئێستا هیچ جۆرە زانیاریەک لە چارەنووس و دۆخی بەردەست نیە .

ئەرسەلان دیوارگەر تەمەن 46 ساڵ لە رێکەوتی “28ی سێپتێمبری 2023” پاش بانگهێشت کردنی بۆ ئیدارەی ئیتڵاعاتی سنە ، دەستبەسەر و بۆ یەکێک لە گرتنگە ئەمنیەکانی ئەم شارە گواسراوەتەوە و تا ئێستا چارەنووسی نادیارە و ئەمەش بووەتە هۆی نیگەرانی زۆری کەس و کاری .

سەرچاوەیکی ئاگادار لە وتووێژ لەگەڵ هانا رایگەیاند : ناو براو لە کاتی دەسبەسەر کرانیەوە لە سەر جەم مافەکانی بێبەش کراوە و رێگای پێنەدراوە پەیوەندی تەلەفۆنی لەگەڵ بنەماڵەکەی ببێت .

شایانی باسە ئەرسەلان دیوارگەر پێشتر لە رێکەوتی "7 ژانویەی 2023" بانگێشت کرا بۆ ئیدارەی ئیتڵاعات و دەستبەسەر کرا ، پاشان لە رۆژی سێشەممە "28ی فوریەی 2023" بە دانانی بارمتەی یەک ملیارد تمەنی لە زیندان ئازاد کرابوو .

RELATED ARTICLES

Most Popular