دیواندەرە : ئومید قەدیمی برای گیانبەختکردوو فواد قەدیمی ، لە لایەن دامەزراوە حکومیەکانەوە دەستبەسەر کرا

بە پێی راپۆرتی هاوکارانی رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا لە شاری دیواندەوە ئومید قەدیمی برای گیانبەختکردوو فواد قەدیمی ، لە لایەن دامەزراوە حکومیەکانەوە دەستبەسەر کراوە 

بە پێی راپۆرتی سەرچاوەیکی ئاگادار ، ئەمرۆ پێنج شەممە ٧ ی سپتامبەری ٢٠٢٣ ئومید قەدیمی ٣١  ساڵان کوری عەبدوڵڵا و خەڵکی دیواندەرە لە نزیک شوێنی کارەکەی خۆی ، لە شەقامی سەڵاحەدینی ئەیوبی لە لایەن دامەزراوە حکومیەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە 

تا کاتی بڵاو کردنەوەی ئەم هەواڵە زانیاریەک سەبارەت بە چارەنووس و شوێنی راگرتنی ئەم شارۆمەندە لە دەستدا نییە

 

RELATED ARTICLES

Most Popular