دیواندەرە: ئازادکرانی چوار چالاکی مەدەنی دوای ٧٦ رۆژ بەندکران 

هانا: رۆژی سێشەممە ٨ی خرمانانی ١٤٠١ – (٣٠ی ئاگۆستی ٢٠٢٢)، چوار چالاکی مەدەنی و ئەندامانی ئەنجومەنی پیشەیی مامۆستایانی کوردستان – دیواندەرە بە ناوەکانی “هیوا قوڕەیشی، ئومید شامحەممەدی، کاوە محەممەدزادە و پەرویز ئەحسەنی” دوای تێپەڕاندنی ٧٦ رۆژ بەندکران لە گرتووخانەی ئیتلاعاتی سنە، هەر کامەیان بە دانانی بارمتەی یەک میلیارد و پێنسەد میلیۆن تمەن بە شێوەی کاتی و تا وەختی دادگایی کردنیان ئازاد کراون. 

شایانی باسە هیوا قوڕەیشی، ئومید شامحەممەدی، کاوە محەممەدزادە و پەرویز ئەحسەنی رۆژی چوارشەممە ٢٥ی جۆزەردان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی حکومەتەوە بە مەبەستی بەرگرتن بە کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی مامۆستایان لە بەرامبەر بینای فێرکردن و پەروەردەی دیواندەرە دەستبەسەر و بۆ لێپرسینەوە بەرەو گرتووخانەی ئیتلاعاتی سنە گوێزرابوونەوە. 
 

RELATED ARTICLES

Most Popular