بە پێی ڕاپۆرتی هاوکارانی هانا : ڕۆژی شەممە “٢٣ی پووشپەڕی ١٤٠٣” دوو شارۆمەندی کورد بە ناوەکانی “هەژار دڵسۆز” تەمەن ٣٠ ساڵ و “عوسمان دڵسۆز” تەمەن ٦٦ ساڵ خەڵکی ئاوایی “زیوکە”ی پیرانشار ، بە مەبەستی جێبەجێ کرانی سزای بەندکران دەستبەسەر و بۆ بەندیخانەی نەغەدە ڕاگوێزراون .
بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو ؛ ئەم دوو شارۆمەندە لە لایەن لقی ١٠٢ی داگای کەیفەری دووی پیرانشارەوە بە سەرۆکایەتی قازی "مەجید ئەمیر محەممەدی" لە دۆسیەیەکی هاوبەشدا بە تۆمەتی "هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حزبە کوردیەکانی ئۆپۆزۆسیۆنی حکومەتی ئێران" هەرکامەیان بە دوو ساڵ بەندکران سزا درابوون .
هەژار و عوسمان دڵسۆز رۆژی چوارشەممە "١٤ی پووشپەڕی ١٤٠١" لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و پاشان بۆ لێپرسینەوە بۆ یەکێک لە گرتنگە ئەمنیەتیەکانی ورمێ ڕاگوێزرابوون .
هەژار دڵسۆز لە رێکەوتی "٧ی خەرمانانی ١٤٠١" و عوسمان دڵسۆز لە رێکەوتی ٢٠ی خەرمانانی هەمان ساڵ ، پاش کۆتایی هاتنی لێپرسینەوە بە دانانی بارمتە لە بەندیخانەی نەغەدە ئازاد کرابوون .