هانا: رۆژی چوارشەممە ٢٢ی پووشپەڕی ١٤٠١ – (١٣ی ژولای ٢٠٢٢)، دوو شارۆمەندی کورد بە ناوەکانی یوسف رەحمانی خەڵکی گوندی “خۆرشت” لە ناوچەی شنۆ و موعین ئەبووبەکری خەڵکی پیرانشار لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی حکومەتی ئیسلامی ئیرانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار رەوانە کراون.
بەپێی راپۆرتی هاوکارانی رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا، هێزە ئەمنی و چەکدارەکانی حکومەت سەرەڕۆیانە و بێ بەڵگەی یاسایی رژاونەتە ماڵی ئەم دوو هاووڵاتییە و ماڵەکانیان پشکنیون.
تا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە، زانیاری لە سەر هۆکار و شوێنی دەستبەسەرکرانی یوسف رەحمانی و موعین ئەبووبەکری لەبەردەستدا نییە.
بەپێی ئاماری رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا، لە رۆژی چوارشەممە ٢٢ی پووشپەڕدا هێزەکانی حکومەتی ئیسلامی ئێران ١٠ کەسیان لە شنۆ گرتووە.