دوو برای خەڵکی سنە لە لایەن هێزەئەمنیەکانەوە دەستبەسەر کران

بە پێی ڕاپۆرتی هاوکارانی هانا : ئەمڕۆ دووشەممە “١١ی بەفرانباری ١٤٠٢” دوو برا بە ناوەکانی “موزتەزا و ئیبراهیم محەممەدی” خەڵکی سنە ، لە لایەن هێزەئەمنیەکانەوە دەستبەسەر کران .

هوکارانی هانا بە پشتنبەستن بە وتەی سەرچاوەیکی ئاگادار رایانگەیاند ، هێزەئەمنیەکان بەبێ پێدانی بەڵگەی یاسایی هێرشیان کردووەتە سەر ماڵەکەی مورتەزا محەممەدی لە گەڕەکی حەسەن ئاوای سنە و بە لێدان و توندوتیژی دەستبەسەریان کردووە و بۆ شوێنێکی نادیار ڕایاگواستووە .

هەروەها هاوکارانی هانا ڕایانگەیاند کە ئیبراهیم محەممەدی بۆ ئاگاداربوون لە چارەنووس و دۆخی براکەی سەردانی لقی یەکی دادوەری دادگای شۆڕشی سنەی کردبوو لە لایەن هێزە ئەمنیەکانەوە دەستبەسەر کرا .

تا ساتی بڵاو کردنەوەی ئەم هەواڵە زانیاریەک لە هۆکاری دەستبەسەر کران و شوێنی ڕاگرتنی ئەم دوو برا بەردەست نیە .

پێویستە تێبینی بکرێت پێشتر ڕۆژی دووشەممە "٤ی بەفرانباری ١٤٠١" محەممەد جەعفەر محەممەدی باوکی مورتەزا و ئیبراهیم بێ حوکمی دادگا بە بەکارهێنانی توندوتیژی لە لایەن هێزە ئەمنیەکانەوە لە ماڵەکەی خۆی لە گەڕەکی "حاجی ئاوای" سنە دەستبەسەر کرابوو .
هەروەها مورتەزا محەممەدی لە رێکەوتی "١ی ڕەشەمەی ١٤٠١" لە لایەن هێزەئەمنیەکانەوە دەستبەسەر کرا و پاشان لە ڕۆژی سێشەممە "١٦ی ڕەشەمەی ١٤٠١" بە دانانی بارمتە لە زیندانی سنە ئازاد کرا .

RELATED ARTICLES

Most Popular