لە درێژەی گوشارەکان بۆ سەر بنەماڵەی مامۆستیانی بەندکراوی مەریوان، رۆژی دووشەممە ٣ی گەلاوێژی ١٤٠١، بنەماڵەی ئەسکەندەر لوتفی وتەبێژی شوڕای هاوئاهەنگی رێکخراوە پیشەیی و فەرهەنگییانی ئێران و بنەماڵەی شەعبان محەممەدی و مەسعود نیکخا لە ئەندمانی لێژنەی بەڕێوەبەری ئەنجومەنی پیشەیی مامۆستایانی کوردستان – مەریوان، داوا کراونە ئیتلاعاتی مەریوان و لێپرسینەوەیان لەگەڵ کردوون.
ئەسکەندەر لوتفی، شەعبان محەممەدی و مەسعود نیکخا ماوەی سێ مانگە بە شێوەی نایاسایی لە بەندیخانە بەند کراون و بنەماڵەکانیشیان هەر لە چاوەڕوانی و هاتوچۆدان. بنەماڵەی ئەو سێ مامۆستا بەندکراوە بۆ بەدواداچوون و وەرگرتنی زانیاری لە سەر بارودۆخ و چارەنووسی خۆشەویستەکانیان ناچارن هەموو جارێ رێگایەکی دوور و درێژی ١٤٠٠ کیلۆمتری ببڕن و خەرج و مخارجێکی یەکجار زۆریشیان دێتە ئەستۆ و بەتایبەتیش لەم گرانییەی ئیستادا هەر سەردانێک بۆ ئەوان بووجەیەکی زۆر هەڵدەگرێ.
سەرچاوە: شوڕای هاوئاهەنگی رێکخراوە پیشەیی و فەرهەنگییانی ئێران