دایە مینا سوڵتانی دایکی شەهریار محەممەدی لە گیانبەختکردووانی شۆڕشی ژینا لە بۆکان لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : ئەمڕۆ چوارشەممە “٢١ی خەرمانانی ١٤٠٣” دایە مینا سوڵتانی دایکی شەهریار محەممەدی لە گیانبەختکردووانی شۆڕشی ژینا لە شاری بۆکان لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا .

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە ؛ هێزە ئەمنییەکان بەبێ پێدانی حوکمی دادگا هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی دایە مینا و دەستبەسەریان کردووە .

RELATED ARTICLES

Most Popular