دایە مینا سوڵتانی بە دانانی بارمتە لە بەندیخانەی ورمێ ئازاد کرا

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : ڕۆژی سێشەممە “١٠ی ڕەزبەری ١٤٠٣” دایە مینا سوڵتانی دایکی شەهریار محەمەدی لە گیانبەختکردووانی بزووتنەوەی شۆڕشی #ژن_ژیان_ئازادی لە شاری بۆکان ، پاش ٢١ ڕۆژ بەندکران لە بەندیخانەی ورمێ ئازاد کرا .

دایە مینا سوڵتانی تەمەن ٥٥ ساڵ دایکی سێ منداڵ و خەڵکی شاری بۆکان ڕۆژی چوارشەممە "٢١ی خەرمانانی ١٤٠٣" لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرابوو .

RELATED ARTICLES

Most Popular