داڵاهۆ: دەستبەسەرکرانی سێ لاوی کورد 

هانا: رۆژی پێنجشەممە ٨ی گەلاوێژی ١٤٠١ – (٣٠ی ژولای ٢٠٢٢)، سێ لاوی کورد بە ناوەکانی پارسا مەحموودی تەمەن ١٨ ساڵ، عەلی فەتاحی ١٨ ساڵ و بابەک فەتاحی ١٧ ساڵ و خەڵکی ئاوایی “تەختگا جیهانبەخش” لە ناوچەی “گاوارە” لە داڵاهۆ لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراونەوە.

 
تا کاتی بڵاوکردنەوەی ئەم راپۆرتە، لە هۆکار و شوێنی دەستبەسەرکرانی ئەم سێ شارۆمەندە کوردە . زانیارییەک لەبەردەستدا نییە. 
 

RELATED ARTICLES

Most Popular