هانا: دادگای ئینقلابی شاری سنە داوای دانانی بارمتەی پێنج ملیار تمەنی بۆ ئازادکردنی کاتی “محەممەد بەهمەنی” کردووە و بنەماڵەی ئەم هاووڵاتییە توانای ئەم بڕە بارمتەیەیان نییە.
پێویستە بگوترێ "محەممەد بەهمەنی" سەرلەبەیانی ڕۆژی دووشەممە" ٣١ی ئوکتۆبری ٢٠٢٢" لە ماڵەکەی خۆیدا لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە ڕفێندرا و گواسترایەوە بۆ یەکێک لە دەستبەسەرگە ئەمنییەکان، و دوای ٢١ ڕۆژ لە بێسەروشوێنکردنی ڕۆژی٣٠ی نڤەمبری٢٠٢٢"، بۆ زیندانی ناوەندیی سنە گوازرایەوە.