دادگای پێداچوونەوەی کۆماری ئیسلامی سزای ئێعدامی بەندکراوێکی سیاسی ھەڵوەشاندەوە

هانا: ڕاپۆرتی تایبەتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا سەبارەت بە هەڵوەشاندنەوەی حوکمی ئێعدامی شاکر بێهرووزی زیندانی سیاسی کوردی خەڵکی ورمێ بە تاوانی بەغی .

ڕاپۆرتێکی تایبەت بە هانا سەبارەت بە هەڵوەشاندنەوەی حوکمی لەسێدارەدانی شاکر بێهرووز، زیندانی سیاسی تۆمەتبار بە “تاوانی بەغی و ئەندامێتی لە حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران” کە وا دەردەکەوێ لەلایەن دادگای باڵای وڵاتەوە دیسان لێکۆڵینەوەی بۆ کراوە و ساغ بوونەوە لە سەر ئەوەی ئەو سزایانەی کە لە دادگای یەکەم و دادگای پێداچوونەوەی پارێزگای ورمێ پەسند کرابوون، هەڵبوەشێنەوە.

پێویستە ئاماژەی پێی بکرێت: ئەسڵی ئەم حوکمە بە فەرمی نەگەیشتووەتە بنەماڵەی "شاکر بێهرووز"، بەڵام ئەم هەواڵە لە لایەن کاک ئەرسلان بەهرامی مافزان و پارێزەری دانیشتووی تاران پشتڕاست کراوەتەوە کە ڕاستەوخۆ پەیوەندی پێوە کراوە لەگەڵ ئەم کەیسە لە ڕێگەی چالاکییەکانی مافی مرۆڤی هانا
 

RELATED ARTICLES

Most Popular