لە درێژەی شەپۆلی بەرینی دەستبەسەر کردنەکان لە دیواندەرە ، لە ماوەی ١٠ ڕۆژدا لانیکەم ١٤ شارۆمەندی کوردی خەڵکی ئەم شارە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون .
بە پێی ڕاپۆرتی هاوکارانی هانا : ئەمڕۆ پێنجشەممە "٢٩ی خەرمانانی ١٤٠٣" شارۆمەندێکی کورد بە ناوی "خەلیل ئەسغەری" کوڕی نامیق و خەڵکی دیواندەرە ، لە شوێنی کارەکەی لە لایەن هێزەکانی ئیدارە ئیتڵاعاتەوە بەبێ پێدانی حوکمی دادگا دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە .
تا ساتی ئامادە کرانی ئەم هەواڵە هیچ زانیاریەک سەبارەت بە هۆکاری دەستبەسەر کران و شوێنی ڕاگیرانی ئەم شارۆمەندە بەردەست نیە .