خەبات وەیسی بە مەبەستی جێبەجێ کرانی سزاکەی بۆ زیندانی مەریوان ڕاگوێزرا

هانا : رۆژی شەممە “١٢ی رەشەمەی ١٤٠٢” خەبات وەیسی خوێندکاری بواری زمانی ئینگلیسی کوڕی عەبدوڵڵا و خەڵکی ئاوایی “گوڵچیر”ی مەریوان ، کە پێشتر لە لایەن دادگای شۆڕشی مەریوانەوە بە ١٥ ساڵ زیندان مەحکوم کرابوو ، بۆ جێبەجێ کرانی حوکمەکەی بۆ زیندانی ئەم شارە ڕاگوێزرا .

ناوبراو پێشتر لە لایەن دادگای شۆڕشی مەریوانەوە بە سەرۆکایەتی قازی "رۆحی" بە تۆمەتی "پڕوپاگەندە لە دژی حکومەت و ئەندام بوون لە یەکێک لە حزبەکانی کوردستانی ئۆپۆزۆسیۆنی حکومەتی ئێران" بە ١٥ مانگ زیندان مەحکوم کرابوو .

 

 ڕۆژی دووشەممە "١٦ی خەزەڵوەری ١٤٠١" شارۆمەندێک بە ناوی "خەبات وەیسی"، خوێندکاری زانکۆی بەشی زمانی ئینگلیزی، کوڕی عەبدوڵڵا و دانیشتووی گوندی "گۆڵچێر"ی  مەریوان، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و پاش کۆتایی هاتنی قۆناغەکانی لێکۆڵینەوە ئازاد کرابوو ..

هەروەها ناوبراو پێشتر ڕۆژی سێشەممە "٢٩ی خەرمانانی ١٤٠١"لەکاتی ناڕەزایەتییەکانی دژی کوشتنی حکومەتی "ژینا ئەمینی" بە دەستی هێزەکانی حکومەت بریندار و دەستبەسەڕدەکرێت، پاشان ڕۆژی سێشەممە "۲۶ی رەزبەری ١٤٠١" بە دانانی بارمتەی قورس و بە شێوەی کاتی لە بەندیخانە ئازاد دەکڕێت.

RELATED ARTICLES

Most Popular