“خەبات شەکیبا” سزای ٢ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێندرا

بە پێی ڕاپۆرتی سەرچاوەیەکی ئاگادار بۆ ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا: “خەبات شەکیبا”، چالاکی کۆمەڵایەتی و ژینگەپارێزی تەمەن ٣٤ ساڵ و دانیشتووی شاری سنە، بە ٢ ساڵ زیندان مەحکووم کراوە.

لە بڕیارە دەرچووەکەدا، تۆمەتی ئەندامێتی و پڕوپاگەندەی حیزبە ڕۆژهەڵاتیەکاندا هاتووە و دوای ناڕەزایەتی دەربڕین بەم حوکمە لە دادگای تێهەڵچوونەوە، گۆڕدرا بۆ ٢ ساڵ زیندانی هەڵپەسێردراو بۆ ماوەی ٣٠ مانگ .
خەبات شەکیبا لە ٩ی بەهمەنی ساڵی ١٤٠٠ لە لایەن هێزەکانی حکوومەتەوە دەستبەسەر و ڕۆژی چوارشەممە ٢٥ی ئسفەندی ساڵی ١٤٠٠ بە دانانی بارمتەی قورس بە بڕی ١٥٠ میلیۆن تۆمان لە زیندانی ناوەندیی سنە بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.
 

RELATED ARTICLES

Most Popular