بەپێی ئەو ڕاپۆرتانەی بە هاوکارانی هانا گەشتوە، مەرزیە یوسف زادە (ڕۆژین)، خوێندکاری خەڵکی مەهاباد و دانیشتووی تاران، لە پێوەند لەگەڵ ناڕەزایەتییە سەرتاسەرییەکانی ئێران لە کاتی هەڵگرتنی پلاکاردی#ژینا ئەمینی دەستبەسەر و پاشان لەلایەن لەقی۲۹ دادگای ئینقلاب بە ٦ ساڵ زندان مەحکوم کرا.
مەرزیە یوسف زادە (ڕۆژین) لە ٢٧ی شەهریوەری ساڵی ١٤٠١ دەستبەسەر و ماوەی سێ مانگە لە یەکێک لە دەستبەسەرگەی دامودەزگا ئەمنییەکانی و زیندانی قەرچەکی ورامین بەسەر بردوە.
پێویستە ئاماژەی پێبکرێت؛ ئەگەر ئەم حوکمە پشتڕاست بکرێتەوە، بە پێی ماددەی ۱۳۴ یاسای سزادانی ئیسلامی، ۵ ساڵ زیندانیکردن وەک سزایەکی توند بۆ ئەم هاووڵاتییە جێ بەجێ دەکرێت.