خوێنبەربوونی گورچیلەی خوێندکارێکی تەمەن 16 ساڵ ، بە هۆی ئەشکەنجەدانی لە ئیتڵاعات

بە پێی راپۆرتی گەیشتوو قوتابیەکی تەمەن 16 ساڵ لە شاری قووروە بە ناوی ئامیار فەتحوڵڵاهی پاش بانگهێشتی لە لایەن یەکێک لە کارمەندانی وەزارەتی پەروەردە دەستبەجێ دەستبەسەر و تەسلیمی ئیدارەی ئیتڵاعات کراوە .

بە پێی ئەم راپۆرتە ، رۆژی 22ی مێهرمانگی ئەمساڵ ئامیاری تەمەن 16 ساڵ ، لە لایەن هێزە کانی ئیدارەی ئیتڵاعاتەوە خراوەتە ژێر گوشار و ئەشکەنجەدان و بەم هۆیەوە تووشی خوێنبەربوونی گورچیلە بووە .

لەم راپۆرتەدا هاتووە ، ناوبراو بە تۆمەتی هاوکاری کردنی هێزەکانی ئۆپۆزۆسیۆن و لە شۆرشی ژن ، ژیان ، ئازادی دەستبەسەر کراوە .

RELATED ARTICLES

Most Popular