حیکمەت ئەمیری چالاکی مەدەنی خەڵکی دێولان بە بەندکران سزا درا

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : حیکمەت ئەمیری چالاکی مەدەنی خەڵکی دێولان ، لە لایەن لقی یەکی دادگای شۆڕشی دێولان بە سەرۆکایەتی قازی “روستەمی ئەحقەر” بە ٤٢ مانگ بەندکران سزا دراوە .

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە ؛ ناوبراو بە تۆمەتی "پڕوپاگەندە لە دژی حکومەت و هاوکاری لەگەڵ گروپ و رێکخراوەکانی دژی حکومەت" بە ٦ مانگ بەندکرانی تەعزیری و ٣٦ مانگ بەندکرانی تەعلیقی سزا دراوە و سزاکە لە مانگی گەلاوێژی ١٤٠٣ پێی ڕاگەینراوە .

کۆبوونەوەی پێڕاگەیشتن بە تۆمەتەکانی حیکمەت ئەمیری لە مانگی خاکەلێوەی ١٤٠٣ ، لە داگای شۆڕشی دێولان بەڕێوەچوو .

RELATED ARTICLES

Most Popular