هانا: ئەمڕۆ پێنجشەممە” ١٥ی دیسەمبری ٢٠٢٢” هاووڵاتییەک بە ناوی”مەریوان میر ئەحمەدی” خەڵکی ئاوایی”دەوولەتە”ی جوانڕۆ، بەهۆی تەقەی هێزە نیزامییەکانەوە گیانی لەدەستدا.
بە پێی ئەو ڕاپۆرتانەی دەستمان کەوتووە؛ هێزە نیزامیەکانی ئیران بە گومانی ئەوەی کە ئۆتۆمبێلی ناوبراو کەلوپەلی قاچاخی هەڵگرتبێت، تەقەیان لە ئۆتۆمبێلی ئەم هاوڵاتییە کردووە، کە لە ئەنجامدا گیانی لەدەستداوە، هەروەها دوو کەسی دیکە برینداربوون کە ناویان تا ئیستا نادیارە.
