هانا: ڕۆژی چوارشەممە”۲۳ی نڤامبڕی۲۰۲۲” گەنجێکی تەمەن ۱۶ ساڵ بە ناوی “ئوسامە عەزیزی” خەڵکی جوانڕۆ لە لایەن هێزە سەرکوتگەرەکانەوە هاوکات لەگەڵ لێدانی، ڕفێندرا و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە.
بە پێی ئەو ڕاپۆرتانەی دەستمان کەوتووە؛ بەهۆی لێدان و ئەشکەنجەی ناۆبراو، هێزە سەرکوتکەرەکان بۆ چارەسەری پزیشکی گواستبوویانەوە بۆ یەکێک لە نەخۆشخانەکانی جەوانڕوود.
تا بڵاوبوونەوەی ئەم ڕاپۆرتە هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووس و باری جەستەیی ناوبراولەبەردەستدانیە.
