بە پێی ئەو ڕاپۆرتانەی گەیشتوونە دەستمان ؛ تارق رەحیم پوور خەڵکی ئاوایی ئەوێهەنگ و دانیشتوویی سنە ، لە لایەن لقی یەکی دادگای شۆڕشی ئەم شارەوە بە سەرۆکایەتی قازی “کەرەمی” بە تۆمەتی “پڕوپاگەندە لە دژی حکومەت و هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حزبەکانی کوردستانی ئۆپۆزۆسیۆنی حکومەتی ئێران” سزای سێ ساڵ زیندانی تەعلیقی بە سەردا سەپێنراوە .
بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو ؛ ناوبراو ڕۆژی چوارشەممە "٢٩ی خەرمانانی ١٤٠٢" لە لایەن هێزەئەمنییەکانەوە لە شوێنی کارەکەی دەستبەسەر و لە کۆتایدا لە رێکەوتی یەکی خەزەڵوەری هەمان ساڵدا بە دانانی بارمتەی یەک ملیارد تمەنی بە شێوەی کاتی لە زیندانی سنە ئازاد کرابوو .
