هانا: لە رۆژانی رابردوودا شارۆمەندێکی کورد بە ناوی “حەسەن عەلینژاد” خەڵکی بۆکان، لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتەوە لە تاران دەستبەسەر و بە مەبەستی لێپرسینەوە بۆ گرتووخانەیەکی ئەمنی ورمێ گوازراوەتەوە.
بەپێی راپۆرتی هاوکارانی رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا، هێزەکانی ئیتلاعات بێ بەڵگەی یاسایی و سەرەڕۆیانە ئەم شارۆمەندە کوردەیان گرتووە.
تا کاتی ئامادە کردنی ئەم راپۆرتە زانیاری لە سەر هۆکاری گرتنی حەسەن عەلینژاد لەبەردەستدا نییە.