هانا؛ لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا “عەلی پەرنەو” ٥٧ ساڵە، زیندانی سیاسی پێشووی خەڵکی شاری گیلانغەرب ی کرماشان، لە لایەن هێزەکانی حکوومەتی تاران ڕفێندرا و بۆ زیندانی ئەوین ڕاگوێزرا.
شایانی باسە، دوای ڕفاندنی لە تاران، هێزەکانی حکوومەت هەڵیانکوتایە سەر ماڵەکەی کە دەکەوێتە شاری گیلانغەرب و لە کاتی گەڕان و پشکنیندا دەستیان بەسەر کەلوپەلی تایبەتی ئەودا گرت.
پێویستە ئاماژەی پێی بکرێت، کەناوبراو پێشتر مێژووی دەستگیرکردن و زیندانیکردنی هەبووە.
