تاران؛ سەپاندنی سزای۵ساڵ بەسەر خوێندکارێکی زانکۆ

هانا: ڕۆژی دووشەممە”٢٩ی نڤامبڕی٢٠٢٢” هاووڵاتییەک بە ناوی”سەید پوریا نەحوی” ٢١ ساڵە کوڕی ئەبو تالب، خوێندکاری کارناسی زانکۆی تەکنیکی شەمسی پووری تاران و دانیشتووی مەریوان، لەلایەن لقی ١٥ی دادگای ئینقلابی تاران بە تۆمەتی “کۆبوونەوە و هاوکاری بە مەبەستی گرتنەبەری هەنگاو دژی ئاسایشی وڵات و تێکدانی ئارامی و ئارامی و بەشداریکردن لە کۆبوونەوە نارەزایەتییەکان “لە لایان قازی سەڵاواتی,بە پێنج ساڵ حەفس مەحکوم کرا.
بە پێی ئەو ڕاپۆرتانەی دەستمان کەوتووە؛ ناوبراو لە ١٦ی خەزەڵوەر لە پێوەندی لەگەڵ نارەزایەتیە جەماوەرەکانی ئەم شارە لە لایەن هێزە سەرکوتگەرەکانەوە دەستبەسەر کرا.

پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت, دادگایی کردن و جێبەجێکردنی حوکمی ئەم هاووڵاتییە کوردە بەبێ  مافی هەبوونی پارێزەر بەڕێوەچوو.

RELATED ARTICLES

Most Popular